بزووتنەوەی گۆڕان: حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیاره له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه
وێستگەنیوز-
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (باڵی کوردسات) رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بكرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ی تەموزی 2025، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به سه‌رپه‌رشتی دانا ئەحمەد مەجید، رێكخه‌ری گشتی، له مه‌كۆی سه‌ره‌كی له گه‌ڕه‌كی كوردسات له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه بێت، ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌ت بڕیاری راگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، خۆڕێكخستنه‌وه و ئاماده‌كارییه رێكخراوه‌ییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه، سێ ته‌وه‌ری جێ گفتوگۆ و تاوتوێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید له‌باره‌ی پێشهاته سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و ئاڵۆزییه هه‌رێمایه‌تیه‌كان و رەنگدانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان باس كرد، "به‌شێوه‌یه‌ك ململانێكان به‌رده‌وامیان ده‌بێت و ئه‌ركی هه‌مووانه هه‌رێمی كوردستان له‌و كێشمه‌كێشمه سیاسی و ململانێ هه‌رێمییه بێلایه‌ن بهێڵنه‌وه و خاك و خه‌ڵكی كوردستان له مه‌ترسییه‌كان بپارێزین".
كۆبوونه‌وه‌كه، كه به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له باژێڕوان و رێكخه‌ری ژوره‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كۆ و نوێنه‌رانی جڤاتی گشتی به‌ڕێوه‌چوو، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا، به‌تایبه‌ت بڕیاری راگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵی وه‌ك بڕیارێكی سیاسیی و ناده‌ستووریی دژی خه‌ڵكی كوردستان هێنرایه زمان، له‌و سۆنگه‌یه و به له‌به‌رچاوگرتنی بارگرانی ژیانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم داواكرا چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و قانون و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی بكرێت و چیتر مووچه نه‌كرێته كارتی سیاسیی و خه‌ڵكی كوردستان باجی كێشه‌كان بدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌رپرسیاره له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه و دابینكردنی شایسته‌ی داراییه‌كان.
كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاری پێویستی له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كانی كاری سیاسیی، رێكخراوه‌یی، دامه‌زراوه‌یی، كارگێڕی و میدیایی بۆ قۆناغی داهاتوودا.
كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاری پێویستی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی كاری سیاسیی، رێكخراوه‌یی، دامه‌زراوه‌یی، كارگێڕی و میدیایی بۆ قۆناغی داهاتودا، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن بۆ لابردنی ئاسته‌نگه قانونی و سیاسیه‌كان، له‌لایه‌كی دیكه‌ش هه‌موو ئۆرگانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان رێكده‌خرێنه‌وه و هاوشانی ژووره‌كان و ئۆرگانه‌كانی دیكه به‌كاری رێكخراوه‌یی هه‌ڵده‌ستن و كار بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه دروستكراوه‌كان و به‌هێزكردنه‌وه‌ی رایه‌ڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و هاونیشتمانیان ده‌كه‌ن.
PM:06:40:03/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت