داوایەک ئاڕاستەی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەکرێت
وێستگەنیوز-
لیژنەی ئەمنی لە پارێزگای هەڵەبجە داوا لەشۆفێری ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەكات، لە ماوەی هەفتەیەكدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور بكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تەموزی 2025 لیژنەی ئەمنی لە پارێزگای هەڵەبجە كۆبووەوە، بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە بێت، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و سكاڵا و داواكاری زۆری هاوڵاتیانی پارێزگاكە، لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە چەند بڕیارێكی پەسەند كرد ئەوانیش:
یەكەم: دروستكردنی لیژنەیەكی ئەمنی هەمیشەیی تایبەت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی لیژنەی ناوبراو لەسەرجەم لایەنە ئەمنیەكانی پارێزگاكە.
دووەم: سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، پێویستە ئەو شوفێرانەی ئۆتۆمبێلەكانیان بێ سەرەتان و تا كو ئێستا ناساندنیان بۆ نەكردووە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بەشی جموجوڵ، لە ماوەی هەفتەیەكدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بكەن و ئۆتۆمبێلەكانیان بناسێنن و پابەندی سەرجەم ڕێنماییەكانی هاتووچۆ بن لە پارێزگای هەڵەبجە.
سێیەم: سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی جام ڕەش و ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێ سەرەتان و جامیان ڕەشە، بە هیچ شێوەیەك ڕێگەپێدراو نییە و ئیجرائاتی تەواویان لە لایەن لیژنەی ئەمنییەوە لەگەڵدا دەكرێت.
چوارەم: سەبارەت بە ماتۆڕسكیل، بە تایبەت ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە كاری دلیڤەری دەكەن، خاوەن كارەكانیان ئاگادار دەكەینەوە، لە شەقامی سەرەكیدا بە هیچ شێوەیەك ڕێگەپێدراو نییە ماتۆڕسكیلەكانیان پاڕك بكەن، بەڵكو پێویستە بخرێتە گەراجی تایبەتەوە، بە پێچەوانەوە ئیجرائاتی تەواویان لەگەڵدا دەكرێت.
پێنجەم: ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و ماتۆڕسكیل ڕێگەپێدراو نین بە هیچ شێوەیەك بچنە ناو سەنتەری شارو شوێنە گشتییەكان و ناوچە گەشتیارییەكان. بە پێچەوانەوە ئیجرائاتی تەواویان لەگەڵدا دەكرێت و سزا دەدرێن.
شەشەم: سەرجەم دانیشتووانی خۆشەویستی سنووری پارێزگاكەمان بە هەر چوار ناحیەكەوە ئاگادار دەكەین، ئەو شوفێرانەی خاوەنی ماتۆڕسكیل یاخود ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتان، پێویستە پابەند بن بە بڕیارەكانی لیژنە
PM:04:25:03/07/2025
ئهم بابهته 1484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت