زاخۆ.. باوکێک لە کاتی پاککردنەوەی چەکەکەی، کوڕەکەی خۆی کوشت
وێستگەنیوز_
درەنگانی شەوی رابردوو باوکێک لە کاتی 'پاککردنەوەی چەکەکەی، کوڕەکەی خۆی کوشتووە'.
ئەمرۆ پێنجشەممە، 3ـی تەمموزی 2025، موشیر بەشیر، قائیمقامی زاخۆ رایگەیاند: "شەوی رابردوو کەسێک لە زاخۆ کە پیشەی پێشمەرگەیە، خەریکی پاککردنەوەی چەکەکەی بووە، لەوکاتەدا سێ بۆ چوار گولـلە لە چەکەکەی دەرچوون و بەر کوڕەکەی کەوتوون، کوڕەکەی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خێزانە دانیشتووی زاخۆن و 'دەرکەوتووە رووداوەکە بەبێ مەبەست بووە، راستەوخۆ دوای رووداوەکە باوکی کوڕەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە'.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، کوژراوەکە ناوی جەگەر جەرگیسە و تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە، خێزاندارە و منداڵی هەیە.
AM:10:07:03/07/2025
ئهم بابهته 1048
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت