وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه: یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌تاندا دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌تاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رواری 2025/7/2 دانا عهبدولكەریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م جێگری به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ نیشته‌جێبوون، ھه‌روه‌ھا به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كرێنشینان گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی دوا ھه‌نگاوه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه فۆرمی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونیان پركردۆته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه دانا عهبدولكەریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "دوا به‌دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ناوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كرێنشینان له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ناوه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت".
له‌به‌رواری 2023/8/8 وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێكردن، له رێوره‌سمێكدا پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی فۆرمی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون و كاراكردنی فۆرمه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین، بۆ ھاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت راگه‌یاند و له‌ماوه‌ی كارابونی فۆرمه‌كه زیاتر له 25 هه‌زار خێزان فۆرمی یه‌كه‌كانی كرێنشینان و كهمدهرامهتانیان پركرده‌وه.
PM:09:31:02/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1056
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت