تۆڕی هاوپەیمانی 19: داوا دەكەین دڵشاد زێباری ئازاد بكرێت
وێستگەنیوز_
تۆڕی هاوپەیمانی 19 دەستگیركردنی چالاكوانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دڵشاد زێباری سەركۆنە دەكات و "داوا دەكات تۆمەتەكانی لەسەر لاببرێت و ئازاد بكرێت".
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تەمووزی 2025، لە ناو بازاڕی قەزای ئاكرێ سەر بە پارێزگای دهۆك، دڵشاد زێباری لە لایەن هێزێكی ئەمنییەوە، دەستگیركرا.
ئیدریس محەممەد برای دەستگیركراوەكە لە تۆڕی فەیسبووك پۆستێكی بڵاوكردووەتەوە نووسیویەتی: "هێزێكی ئەمنی لە ئاكرێ برای بەڕێزم كاك دڵشاد زێباری خستە كونجی زیندان، بەڕێزیان پیاوێكی بە هەڵوێست و بوێر و رەخنەگرێكی دیار و چالاكوانێكی مەدەنییە لە ئاكرێ... بە هیوای ئازارنەدان و ئازادكردنی بە زووترین كات".
دڵشاد زێباری، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پۆستی رەخنەگرانە بڵاودەكاتەوە، دواهەمین پۆستی رەخنەی تەنزئامێز بووە لەسەر مووچە.
بە پێی زانیارییەكانی تۆڕی هاوپەیمانی 19 خانەوادەی دەستگیركراوەكە، پەیوەندییان بە ئاسایشی ئاكرێ كردووە، پێیان ووتون " لای ئێمەیە و سەلامەتە".
تۆڕی هاوپەیمانی 19 دەستگیركردنی چالاكوانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دڵشاد زێباری سەركۆنە دەكات و داوا دەكات تۆمەتەكانی لەسەر لاببرێت و ئازاد بكرێت.
PM:08:36:01/07/2025
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت