عه‌لی حه‌مه ساڵح: حه‌قه یه‌كێتی و پارتی بچنه‌ژێر باری به‌رپرسیارێتی
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێست له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا بۆ مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كه "دوو مانگه خه‌ڵك بێ مووچه‌یه، به‌رپرسی یه‌كه‌م له‌م دۆخه ئێوه‌ن".
سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێست ده‌ڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا باسی مووچه نه‌كراوه، چونكه رێكه‌وتن له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وت نه‌كراوه و تا نه‌وتی هه‌رێم نه‌چێته ناو بۆرییه‌كه‌وه مووچه نانێرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "عێراق ده‌ڵێی كۆی نه‌وتی هه‌رێم هه‌رچه‌نده راده‌ستی بكرێت و هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت 16 دۆلار ده‌داته كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و مووچه‌ی خه‌ڵك دابین ده‌كات و ئه‌ركی دابینكردنی نه‌وت و سووته‌مه‌نیش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی. ئێوه داوای نزیكه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل ده‌كه‌ن خۆتان بیپاڵێون و خۆتان به‌نزین و گازوایلهكه به خه‌ڵك بفرۆشن".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بۆ مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "تكایه كۆی نه‌وته‌كه بده‌نه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی دابینكردنی نه‌وت و سووته‌مه‌نی بكه‌وێته ئه‌ستۆی عێراق".
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه "كۆمپانیاكانی نه‌وت داوای ملیارێك دۆلار ده‌كه‌ن، هه‌مووان ده‌زانن به‌شی زۆری كۆمپانیاكانی نه‌وت هی كێن، ده‌زانین گه‌وره‌ترین كیڵگه خۆرمهلهیه و كۆمپانیای كار به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. ئێوه له 28 مانگی رابردوودا 258 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتتان فرۆشتووه، داهات بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی سفره، ئێستا ده‌ڵێن ملیارێك دۆلار قه‌رزارین، عێراق ده‌ڵێت من ئه‌و ملیاره دۆلاره ناده‌م نه‌وتم راده‌ست نه‌كراوه، حه‌قه له‌مه‌دا یه‌كێتی و پارتی بچنه‌ژێر باری به‌رپرسیارێتی. ساڵه‌های ساڵه ملیاره‌ها دۆلاری ئێمه‌تان بردووه، بچنه ژێر باری ملیارێك بۆ ئه‌م میلله‌ته‌ی خۆتان".
سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێست راشیده‌گه‌یه‌نێت كه "یه‌ك بژارده هه‌یه ئه‌ویش رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ عێراق".
PM:07:07:01/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 724
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت