مه‌رجی سودانی بۆ ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مه‌رجی ناوبراوی بۆ ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم راگه‌یاند.
كه‌ناڵ 8 له زاری راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا محه‌مه‌د شیاع سودانی وتوویه‌تی كه ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و به‌رده‌وامی ره‌وانه‌كردنی په‌یوه‌سته به رێككه‌وتن له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و پابه‌ند بوون به یاسای بودجه‌ی عێراق".
هه‌رچه‌نده میدیاكانی هه‌رێم باسیان له‌وه ده‌كرد كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا بڕیار له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌درێت، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه هیچ بڕیارێكی له‌وباره‌وه نه‌دا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 1ی ته‌مووزه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئایار و حوزه‌یرانی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش تا ئێستا بڕیاری دابه‌شكردنی مووچه‌ی له داهاتی ناوخۆ و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو كه حكومه‌تی عێراق ناردوویه‌تی و زیاتر له 400 ملیار دیناره، نه‌داوه.
PM:06:33:01/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 28064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت