ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین گرفتی مووچه به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی چاره‌سه‌ربكرێت
وێستگه‌نیوز-
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه گوزه‌رانی هاووڵاتیان له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، ده‌شڵێت: "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین گرفتی مووچه به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی چاره‌سه‌ربكرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌گه‌ی، ئه‌مڕۆ 1-7-2025 ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێیی نیشتمانیی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له هه‌ولێر پێشوازی كرد له "پاتریك دورێل” باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عیراق و له دیدارێكدا، كه "یان برێم” كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، بیروڕا له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و باردۆخی سیاسی و ئالنگارییه‌كان ئاڵوگۆڕكرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه گرفتی مووچه و كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ وتی: "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گرفتی مووچه به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی چاره‌سه‌ربكرێت، چونكه گوزه‌رانی هاووڵاتیان له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌و خه‌ڵك ماندووه له‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه".
راشگه‌یه‌ندراوه كه گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی 10ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
PM:05:56:01/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت