تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌كان له كۆمپانیاكانی مه‌سك ده‌كات
مه‌سك و تره‌مپ له كۆشكی سپی
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشنیاری كرد كه ئیداره‌ی كارایی حكومه‌ت بیر له كه‌مكردنه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌كانی كۆمپانیاكانی ئیلۆن مه‌سك، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پاره بۆ حكومه‌تی فیدراڵی بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌و ملیاردێره رۆژی دووشه‌ممه زنجیره‌یه‌ك پۆستی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه و تیایاندا هێرشی كرده سه‌ر پڕۆژه یاسای باج و خه‌رجییه‌كان كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا پشتگیری ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه كرد كه ده‌نگی پێده‌ده‌ن كه رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردن ده‌بنه‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان پاره‌ی بۆ دابین ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، تره‌مپ له پلاتفۆرمی (تروس سۆشیال)ی خۆیدا نووسیویه‌تی: "پێده‌چێت ئیلۆن له هه‌موو مرۆڤێك زیاتر له مێژوودا یارمه‌تی بدرێت و به جیاوازییه‌كی زۆر. به‌بێ یارمه‌تییه‌كان، ره‌نگه ناچار بێت كاره‌كانی رابگرێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی له ئه‌فریقای باشوور".
ده‌شڵێت: "چیتر هه‌ڵدانی موشه‌ك و مانگی ده‌ستكرد و به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی نه‌ما، وڵاته‌كه‌مان سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره كۆده‌كاته‌وه. ره‌نگه پێویست بێت ئیداره‌ی كارایی حكومه‌ت به‌وردی پێداچوونه‌وه به‌وه‌دا بكات! ئه‌وه پاره‌یه‌كی زۆره و ده‌كرێت پاشه‌كه‌وت بكرێت!!!"
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه مه‌سك هێرشی كرده سه‌ر پڕۆژه یاسای خه‌رجییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی له دژی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگرێس كرد كه پشتگیر ده‌كه‌ن و له پلاتفۆرمه‌كه‌ی "ئێكس" نووسیویه‌تی: "هه‌ر ئه‌ندامێكی كۆنگرێس كه له كاتی بانگه‌شه‌دا به‌ڵێنی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی دا و دواتر ده‌نگی به گه‌وره‌ترین زیادكردنی قه‌رزه‌كان له مێژوودا دا، پێویسته هه‌ست به شه‌رم و ریسوایی بكات!"
وتیشی: "له هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تاییه‌كانی ساڵی داهاتوودا كورسییه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوا كاریش بێت كه من بیكه‌م".
له پۆستێكی دیكه‌دا، ماسك هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و پارته كه به "پارتی یه‌ك پارتی دیموكرات-كۆماری" وه‌سفی كردووه و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه یاسایه شێتانه‌یه‌ی خه‌رجكردن تێپه‌ڕێت، ئه‌وا رۆژی دواتر پارتی ئه‌مریكا داده‌مه‌زرێت".
مه‌سك راشیگه‌یاند كه "كاتی ئه‌وه هاتووه پارتێكی سیاسی نوێ كه به‌كرده‌وه گرنگی به خه‌ڵك بدات، دابمه‌زرێت"، له پۆستێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا بووه‌ته ده‌وڵه‌تێكی یه‌ك حزبی... PORKY PIG PARTY!!" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به كه‌سایه‌تییه‌كی كارتۆنی كه زۆر قسه ده‌كات.
PM:03:48:01/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت