هه‌ردی سه‌ڵاح: په‌رله‌مان ده‌ست به‌كاربێت، مه‌له‌فه ملیاران دۆلاره‌كه‌ی كۆمپانیای (كار) هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز-
هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی رایگه‌یاند كه "به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌ی كێشه‌كانی به‌غداو هه‌رێم كه به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌وه مووچه‌خۆرانی كورد بێ مووچه ده‌كرێن، كۆمپانیای (كار)ه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: "كۆمپانیای (كار) پشتیوانی حزبێكی دیاری كراوی هه‌یه و ساڵانێكی زۆره مه‌له‌فێكی گه‌وره‌ی بردنی داهاتی خه‌ڵكی كوردستانی له‌سه‌ره به قۆرخكاری و گرێبه‌ستی موبالیغ و هه‌ده‌ردان و بوون به ملیاردێر بوونی چه‌ن كه‌سێك به پاره‌ی نه‌ووتی خه‌ڵك!".
ده‌شڵێت: "كۆمپانیای (كار) یه‌ك له كێشه‌كانه و دڵنیابن په‌ڕله‌مان ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات ئه‌و مه‌له‌فه گه‌وره ملیاران دۆلاریه‌ی پاره‌ی نه‌وتی خه‌ڵك كه كۆمپانیای (كار) له‌سه‌ریه‌تی، له بنج و بناوانیهوه هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵی ده‌ڕۆین تا ئه‌نجام ...".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 1ی ته‌مووزه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئایار و حوزه‌یرانی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش تا ئێستا بڕیاری دابه‌شكردنی مووچه‌ی له داهاتی ناوخۆ و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو كه حكومه‌تی عێراق ناردوویه‌تی و زیاتر له 400 ملیار دیناره، نه‌داوه.
PM:02:59:01/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت