بابەکر زێباری: یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە لە قۆناغی کۆتاییدایە
وێستگەنیوز-
راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە قۆناغی کۆتایدایە، ئاماژە بەوەشدەکات، ھاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە.
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تەموزی 2025، بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاندووە، "ھاوپەیمانانان بەردەوام لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە و لە ھەموو ھەنگاوەکان ھاوکار و پاڵپشتی ھێزی پێشمەرگەن و پەیوەندی و ھەماھەنگی زۆر باش ھەیە لە نێوانیان و لە سەرەتای کاری حکومەتی ھەرێم بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە ھاوپەیمانان لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە دان و ھاوکاریان دەکەن و ھیچ کاتێک لێیان دانەبڕاون".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەشێکی زۆری پێداویستی سەربازی بۆ ھێزی پێشمەرگە لەلایەن ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت و بڕیارە دوای تەواوبوونی یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە و تەواوبوونی 11 فیرقەی ھێزی پێشمەرگە کە بەردەوام کاری تێدا دەکرێت و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت دواتر سیستەمی بەرگریش بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین بکرێت".
بابەکر زێباری وتی، "ئێستا یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەمەش وای کردووە ھاوپەیمانان پێی دڵخۆش بن و ھاوکاری زیاتری ھێزی پێشمەرگە بکەن، چونکە لە ھەرێمی کوردستان یەک ھێزی پێشمەرگە دەبێت ئەویش لەژێر فەرمان و چەتری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت".
AM:11:47:01/07/2025
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت