کەشناسیی هەرێم: لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەریی خۆڵبارین کەم دەبێتەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تەموزی 2025، ئاسمان خۆڵاوى دەبێت، لە ئێوارەدا کاریگەرى خۆڵ بارین کەمتر دەبێتەوە لە سەر ناوچەکەمان، پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی دووشەممە 2ی تەموزی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لەسەر هەندێ ناوچە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :39 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :43 پلەی سیلیزی
AM:11:15:01/07/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت