نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ جێگرى پێشووترى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق کۆبووەوە
وێستگەنیوز-
دوانيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ی حوزەیرانی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ رافع ئه‌لعيساوى، سياسه‌تمه‌دار و جێگرى پێشووترى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دیدارەکەدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێكرد و ده‌رباره‌ى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌سه‌ر عێراقه‌وه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
ئاماژە بەوەکراوە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر گرنگيى به‌دوورگرتنى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات كرده‌وه، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور به پێويست زانى كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى وڵاتدايه.
PM:06:05:30/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت