پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست: بە شانازییەوە پێشوازی لە د. بەرهەم ساڵح دەکەین
وێستگەنیوز-
پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی پەیوەندیکردنی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بە پەیمانگەکەیانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە شانازییەوە پێشوازی لە د.بەرهەم ساڵح دەکەین".
ئەمڕۆ دووشەممە 30ی حوزیرانی 2025، لە پەیامێکدا پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، "بە شانازییەوە پێشوازی لە د.بەرهەم ساڵح، سەرۆکی پێشووی کۆماری عێراق دەکەین، کە وەک یەکەم سەرکردە و سیاسەتمەداری کورد و دامەزرێنەری زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، ئەزموونی دەیان ساڵەی خزمەتی گشتی و فیکری سەرکردایەتی دەهێنێتە تۆڕی گەشەسەندنی پەیمانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
د.کینێس ئێم پۆلاک، جێگری سەرۆکی پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ سیاسەت وتی، "بەرهەم ساڵح خودی ئامانجی ئەم دۆستایەتییە نوێیە بەرجەستە دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو پیاوێکی دەوڵەتمەدارە لە ئاستێکی بەرزدا، دەنگێکی ئیلهامبەخشی هەیە لەسەر ئایدیاڵە دیموکراسیەکان و تەحەددای پراکتیکی حوکمڕانی، شانازی دەکەین کە پەیوەندیی بە پەیمانگاکەمانەوە کردووە".
لە ساڵی 2018 تاوەکو 2022 د. بەرهەم ساڵح وەک هەشتەمین سەرۆک کۆماری عێراق کاری کردووە لە ماوەی کارکردنیدا کۆمەڵێک پۆستی باڵای لە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق وەرگرتووە، لەوانە دوو خول وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێم بووە (2001-2004 و 2009-2012)، هەروەها جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە لە (2004-2009)، لە 2005یش وەزیری پلاندانان لە حکومەتی ئینتقالی (2005)، ئێستاش یەکێکە لە ئەندامانی پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
PM:05:44:30/06/2025
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت