وەزارەتی دارایی هەرێم: دەرگای بانکەکان بە رووی هاوڵاتییان دادەخرێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 30ی حوزەیرانی 2025، بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەینەوە، سبەی سێشەممە 1ی تەموزی 2025, پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان".
ئاماژە بەوەشکراوە، "دەرگای بانکەکان بەڕووی هاوڵاتیان دادەخرێت، تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2025 بۆ ئاگاداریتان".
PM:04:49:30/06/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت