میدیاکانی ئێران پشتیوانی ناڕاستەوخۆ بۆ نێچیرڤان بارزانی دەردەبڕن


وێستگەنیوز-

لە سێ رۆژی رابردوودا میدیاکانی ئێران چەند جارێک سوپاسگوزاری وڵاتەکەیان بۆ رۆڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا.


دوای ئەوەی پێگەی کوردپرێسی فارسی پێش چەند رۆژێک هەڵوێستی سەرۆکی هەرێمی لەپشتیوانی ئێراندا نرخاند، ئەمڕۆ پێگەی فەرمی تەسنیمی ئێرانی هەڵوێستەکانی نێچیرڤان بارزانی بەتاکە هەڵوێستیکی بەرپرسانانەی هەرێمی کوردستان وەسفکرد و ئاماژەی بەوە داوە نێچیرڤان لەهەستیارترین ساتەوەختی مێژووی ئێراندا پشتیوانمان بوو.

بەپێی هەواڵەکەی سایتی تەسنیم، نێچیرڤان بارزانی لەساڵی پارەوە دوای دیداری لەگەڵ خامەنەئی ڕابەری ئێران، دەخوازێت پەیوەندی فراوانی لەگەڵ ئێران هەبێت و لەماوەی جەنگی 12 ڕۆژەی ئێران-ئیسرائیشلدا زنجیرەیەک هەڵوێست و جموجۆڵی کردوە کەمایەی پێزانینە لەئێراندا هەر لەئیدانەکردنی جەنگەوە دژی ئێران تا ئاگادارکردنەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنە کوردیەکانی خۆرهەڵات تاوەکو توندکردنەوەی سنورەکان بەهێزی پێشمەرگەو پێشوازیکردن لەوەستاندنی شەڕەکە.

ئەم پێزانینەی ئێران بۆ رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لەکاتێکدایە کەنێوانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ناوەندی شیعە لەبەغدا لەوپەڕی خراپیدایەو هەڵبژاردنی گشتی لەعێراق بەڕێوەیە، ئەمەش دەرگا لەسەر چەندین ئەگەری سیاسی لەکوردستان و عێراق دەکاتەوەو ڕەنگە ئاماژەبێت بەبەهێزبونەوەی ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق وەک کاراکتەرێکی سیاسی دڵخواز لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە.


PM:04:29:30/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 2652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو