ماوەی پڕکردنەوەی فۆرمی خۆراک بۆ مانگێک درێژکرایەوە
وێستگەنیوز_
وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریدا، ماوەی تەرخانکراو بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بۆ ماوەی مانگێک درێژبکاتەوە.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، ماوەی ناوتۆمارکردن بۆ فۆرمی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی تا 1ـی 8ـی 2025 درێژکرایەوە و تا ئەو وادەیە، بەستەری داواکاری کارا دەبێت.
سەرەتای ئەمساڵ، وەزارەتی بازرگانیی عێراق پرۆژەی فۆرمی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنیی راگەیاند، بەمەبەستی بۆ گۆڕینی فۆرمی بەشەخۆراکی کاغەزی بۆ ئەلیکترۆنی، کە ئەمەش لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەتەوە ئەنجامدەدرێت.
PM:12:44:30/06/2025
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت