پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: لە سێ مانگی قەدەغەی راوەماسیدا 124 کەس دەستگیرکراون
وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ مانگی قەدەغەی راوەماسی 124 کەس بە تۆمەتی راوەماسی دەستگیرکراون.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیدا هاتووە، لە پێناو پاراستنی سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵ لە 20 ی ئازار تاکو 20 ی حوزەیران، قەدەغەی راوەماسی جێبەجێکرا کە لەو ماوەیەی دیاریکرابوو هەموو جۆرە راوەماسییەک قەدەغەبوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ماوەیەدا 124 کەس بە تۆمەتی راوەماسی دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە، 345 ماسی دەستیان بەسەرداگیراوە و کراونەتەوە چەم و رووبارەکان، هەزار و 28 کیلۆ ماسی راوکراو و کۆمەڵێک کەلوپەلی راوەماسی دەستیان بەسەرداگیراوە.
PM:12:32:30/06/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت