نرخی نەوت دابەزی
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیە دا، نرخی نەوت دابەزی.
کەمبوونەوەی مەترسییە سیاسییەکانی پەیوەست بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری خستنەڕووی نەوتی زیاتر لەلایەن گروپی ئۆپێک پڵەس، هۆکاری دابەزینی نرخی نەوتە.
نرخی نەوتی برێنت بەرمیلێکی بە 67 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا بە 65 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
AM:08:31:30/06/2025
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت