فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی: هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ری گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌شی په‌یوه‌ندیه‌گشتیه‌كان و راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ری گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن (هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ری)یه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی نێردراوه، وابڕیاره له (2025/7/2) هه‌موو ڕۆژانی هه‌فته، گه‌شته ئاسمانیه‌كانیان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ست پێبكه‌نه‌وه".
PM:10:48:29/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت