ئه‌دمیرال كوپه‌ر: دواكه‌وتنی گه‌یاندنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه ئه‌دمیرال بڕاد كوپه‌ر، نامزه‌دی پێشكه‌شكراو بۆ فه‌رمانده‌یی CENTCOM، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كۆنگرێسدا دانی به دواكه‌وتنی گه‌یاندنی كه‌لوپه‌لی به‌رگری سه‌ربازی ئه‌مریكی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نا و به‌ڵێنی دا كه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه كه "دوابه‌دوای به‌ڕێوه‌چونی گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر پێشمه‌رگه كه له كۆنگرێسی ئه‌مریكا به ئاماده‌بوونی ئه‌دمیرال بڕاد كوپه‌ر كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا پاڵیوراوه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ناسراو به(CENTCOM)، له كاتی گفتوگۆیه‌كه‌دا، سیناتۆر تێد باد ئاماژه‌ی به دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كرد و سیناتۆر باد نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی گه‌یاندنی كه‌لوپه‌لی به‌رگری سه‌ربازیی كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه دابینكراوه بۆ هێزی پێشمه‌رگه".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "ئه‌و سیناتۆره جه‌ختی كرده‌وه كه پێشمه‌رگه رۆڵێكی زۆر گرنگ ده‌گێڕن له ڕێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له عێراق".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا له وه‌ڵامدا، ئه‌دمیرال كوپه‌ر سه‌ره‌تا سوپاسی سیناتۆر تێد بادی كرد بۆ پاڵپشتی له پێشمه‌رگه، دانی به هه‌بوونی دواكه‌وتنه‌كان نا و ڕایگه‌یاند كه "به‌دواداچوونی بۆ ئه‌م بابه‌ته كردووه. "ئه‌و خاڵه به‌ریه‌ككه‌وتنانه و خاڵه ناكۆكیانه كه پێموایه توانیومانه كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین".
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌دمیرال كوپه‌ر پشتڕاستی كرده‌وه كه بۆ خۆی و ستافه‌كه‌ی و ستافی تاكتیكی له‌سه‌ر زه‌وی، "بابه‌تی ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و خاڵه ناكۆكیانه، به زووترین كات كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بگه‌یه‌نینه ده‌ستی پێشمه‌رگه".
ئه‌دمیرال بڕاد كوپه‌ر، ڕایگه‌یاند كه" په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێزمان له‌گه‌ڵ هێزی ئاسایشی عێراق و سوپای عێراق هه‌یه، ئێمه ئه‌وه به‌كارده‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بین له شكاندنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه و گه‌شبینم كه ده‌توانین له سه‌ر ئه‌و خاڵه ناكۆكانه كار بكه‌ین".
PM:10:30:29/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت