د.رێبوار كه‌ریم: ئه‌مانه ئاماده‌نین له‌و ملیاره‌ها دۆلاره‌ی بردوویانه، مووچه‌یه‌ك بده‌ن
وێستگه‌نیوز-
د.رێبوار كه‌ریم كاندیدی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی بۆ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه شه‌ست رۆژه موچه دابه‌شنه‌كراوه و خه‌ریكن ته‌سلیمی ده‌كه‌ن!، ده‌شڵێت: "هه‌ڕه‌شه‌یان كرد، موچه نه‌هات و هیچیشیان نه‌كرد".
ئه‌و كاندیده‌ی ره‌وتی هه‌ڵوێست له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "خه‌ریكن ته‌سلیمی ده‌كه‌ن!"، نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ شه‌ست رۆژه موچه دابه‌شنه‌كراوه".
د.رێبوار كه‌ریم ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا هه‌ڕه‌شه‌یان كرد، وتیان ئه‌گه‌ر موچه له‌كاتی خۆیدا نه‌یه‌ت خۆمان ئه‌زانین چی ده‌كه‌ین! موچه نه‌هات و هیچیشیان نه‌كرد".
ده‌شڵێت: "دواتر وتیان كه‌ی كاتی موچه‌یه، شه‌ڕی ئێران و ئیسرائیله و به‌مزوانه عیراق ده‌ڕوخێت و هه‌مووی ده‌كه‌وێته ده‌ست خۆمان!! ئه‌ویش وانه‌بوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئێستاش ده‌ڵێن خه‌متان نه‌بێ خه‌ریكین ته‌سلیمی ده‌كه‌ین، به‌ڵام هێشتا چاره‌نوسی موچه دیار نییه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌مانه ئاماده‌نین له‌و ملیاره‌ها دۆلاره‌ی بۆ خۆیان بردوه، ته‌نانه‌ت موچه‌ی مانگێكیش بده‌ن".
د.رێبوار كریم راشیگه‌یاندووه كه "ئیتر ئه‌مه ئه‌خلاقی حوكمڕانی ئه‌م وڵاته‌یه و به‌رده‌وام دووباره‌یه".
PM:10:07:29/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت