هۆشیار زێباری: كاتی هاتووه هه‌مووان داوای پێكهێنانه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی بكه‌ن
وێستگه‌نیوز-
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه "كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌مووان داوای سه‌رله‌نوێ پێكهێناوه‌ی دادگای فیدراڵی بكه‌ن، بۆ به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری، دوور له به‌سیاسیكردن".
هۆشیار زێباری له پلاتفۆرمی "ئێكس" نوسیویه‌تی: "دادپه‌روه‌ری بناغه‌ی حوكمڕانییه. دوای ئه‌و قه‌یرانه دادوه‌رییه له‌گه‌ڵ دادگای باڵای فیدراڵی، كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌مووان داوای سه‌رله‌نوێ پێكهێنانه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی بكه‌ن، به‌پێی ده‌ستوور و ماده‌ی (92) دووه‌م".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پارتی پێیوایه كه ئه‌مه‌ش "له‌پێناو به‌دیهێنانی سه‌قامگیری سیاسی بۆ ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵی و دیموكراسی یه‌كگرتوو و، ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری، دوور له به‌سیاسیكردن".
PM:09:50:29/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت