ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ناوبردنی 3 تیرۆریست راده‌گه‌یه‌نێت


وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا توانییان ئامر قاتعی (سلێمان به‌گ) له‌گه‌ڵ دوو تیرۆریستی هاوه‌ڵی له‌ناوبه‌رن.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمدا، هاتووه‌ كه‌ "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش دوای كۆكرنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی وردی سه‌لمێنراو و زانیاری هه‌واڵگری، رۆژی 2025/6/29 به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێنی حه‌شارگه‌ و مانه‌وه‌ی تیرۆریستان، به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق، ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان له‌ناوچه‌ی په‌ڵكانه‌ و تاوێركه‌وه‌ ئه‌نجامدا".

ئاسایش ده‌ڵێت: "له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌سته‌ویه‌خه‌، توانرا ئامر قاتعی (سلێمان به‌گ) له‌گه‌ڵ دوو تیرۆریستی هاوه‌ڵی له‌ناوببرێت به‌ناوه‌كانی تیرۆریست ئه‌یمه‌ن جۆرج ئه‌حمه‌د ئه‌لعوبێدی نازناو (ئاده‌م) ئامر قاتعی سلێمان به‌گ و تیرۆریست (حسێن عه‌لی خه‌ڵه‌ف حه‌بیب ئه‌لمه‌فره‌جی) نازناو (ابوعه‌زرا) كه‌ چه‌كداری گرووپه‌كه‌ بووه‌ و تیرۆریست (یه‌عقوب) نازناو (ئه‌بو جابان ئێرانی) سه‌ربڕ و گوازه‌ره‌وه‌ی تیرۆریستان بووه‌".

راشیگه‌یاند كه‌ "له‌ چالاكییه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش، شوێنی مانه‌وه‌ و مۆڵگه‌ی تیرۆریستانیان خاپوور كرد".


PM:07:37:29/06/2025






ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو