هاوپه‌یمانی19: ده‌ستگیركردن و لێپێچینه‌وه له په‌رله‌مانتاران به‌هۆی بیروڕایان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز-
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 رایگه‌یاند كه ده‌ستگیركردن و لێپێچینه‌وه له په‌رله‌مانتاران له‌كاتی ئه‌ركی په‌رله‌مانیدا، به‌هۆی بیروڕایان ره‌تده‌كاته‌وه. جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به ئازادی و سه‌ربه‌خۆ ئه‌ركی خۆیان به‌بێ ترس له لێپێچینه‌وه یان تۆقاندنیان ئه‌نجام بده‌ن، ده‌ستبه‌جێ (سیپان ئامێدی) ئازاد بكه‌ن".
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ی حوزه‌یرانی2025 ، له پارێزگای دهۆك، هێزێكی ئه‌منی (سیپان ئامێدی) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێیان ده‌ستگیركرد".
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "رفاندویانه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیاریان بردووه" هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان "ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان گرتووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 هاتووه كه "به پێی مادده‌ی 24ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، (ئه‌ندام له رۆژی سوێند خواردنی یاساییه‌وه پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی ده‌بێت و ناتوانێت به‌بێ مۆڵه‌تی په‌رله‌مان ته‌نازولی لێ بكات)، هه‌روه‌ها (ئه‌ندام ئازادیی ئاخاوتن و راده‌ربڕینی ته‌واوی له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاری په‌رله‌مانیدا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك ره‌چاوی رێزگرتن له دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كاندا بكات)".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "پێشتریش رۆژی پێنجشه‌ممه 26ی حوزه‌یران، له شاری سلێمانی، هێزێكی ئه‌منی (عه‌لی حه‌مه ساڵح) سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ڵوێستیان ده‌ستگیركرد، هه‌مان رۆژ ئازاد كرا".
تۆڕی هاوپه‌یمانی19 جه‌ختده‌كاته‌وه كه "به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان (بڕیاری هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی، پێویستی به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئاماده‌بووانی په‌رله‌مانه و له ده‌ره‌وه‌ی وه‌رزه‌كانی یاسادانانیش ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ده‌دات)، بنكه‌یه‌كی پۆلیس یان ئاسایش ناتوانێ ئه‌و پارێزبه‌ندییه هه‌ڵبگرێت".
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 ده‌ستگیركردن و لێپێچینه‌وه له په‌رله‌مانتاران له‌كاتی ئه‌ركی په‌رله‌مانیدا، به‌هۆی بیروڕایان ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "پێویسته ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به ئازادی و سه‌ربه‌خۆ ئه‌ركی خۆیان به‌بێ ترس له لێپێچینه‌وه یان تۆقاندنیان ئه‌نجام بده‌ن، ده‌ستبه‌جێ (سیپان ئامێدی ) ئازاد بكه‌ن".
PM:07:28:29/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت