"16 كه‌س به تۆمه‌تی فرۆشتنی ئامێری (گزی)كردن ده‌ستگیركران"
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی (16) كه‌سی به تۆمه‌تی فرۆشتنی ئامێری (گزی/ غه‌ش)كردن راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌نجامدانی به‌دواداچون له لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتیه‌كان بانگه‌شه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی پۆلی 12 و فرۆشتنی ئامێری تایبه‌ت به ( گزی/ غش) كردنیان ده‌كرد، ناسنامه‌ی (16) تۆمه‌تبارمان ئاشكرا كرد كه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه".
ئاسایش ده‌ڵێت: "به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران له چه‌ند چالاكییه‌كی جیاوازدا ده‌ستگیر كراون".
روونیشیكرده‌وه كه "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و دواتر دۆسیه‌كانیان ره‌وانه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر كراوه و له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی ناو هاتوو له خواره‌وه، ده‌ستمان گرتوه به‌سه‌ر (37 )ئامێری (گزی/غه‌ش)كردن‌دا".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه "هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن له دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م كاره نایاساییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌مه‌ش ناوی تۆمه‌تباره‌كانه:
1١-(م.ك.خ).
2-(ڕ.ب.ك).
3-(ش.س.ع).
4-(هه.م.ك).
5-(ن.غ.ح).
6-(ع.ع.ع).
7-(م.غ.ق).
8-(م.د.أ).
9-(س.ع.ع).
10-(ب.ب.ب).
11-(س.ع.س).
12-(م.خ.ع).
13-(ها.أ.ن).
14-(م.ع.م).
15-(م.د.ح).
16-(أ.ع.ص).
PM:07:15:29/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت