حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا
وێستگەنیوز_
تەندروستیی هەولێر دەڵێت: هاوڵاتییەکی تەمەن 47 ساڵانی دانیشووی شاری هەولێر، کە کاری کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەکات، دوای ئەوەی پشکنینی بۆ کرا دەرکەوت تووشی تای خوێنەبەربوون بووە.
ئەمرۆ یەکشەممە 29ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، هاوڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر، تەمەن 47 ساڵان، لە مەیدانی ئاژەڵان کاری کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەکات، لە هەمان کاتیشدا ئاژەڵ لە ماڵانیش سەردەبڕێت، واتە گۆشتفرۆشی گەڕۆکە، لە 21 ئەم مانگە نەخۆش کەوت و سەر ئێشە، سک ئێشە و تای بەرزی هەبووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ناوبراو لەلایەن چەندین نۆرینگە نێو گەڕەکەکان چارەسەری وەرگرتووە، بەڵام باری تەندروستیی بەرەو خراپی ڕۆیشتبوو، دوای ئەوەی چووەتە نەخۆشخانە و پشکنینی بۆ کراوە، گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی لێ کراوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، دواتر دەرکەوت تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە و ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆریی هەناو چارەسەر وەردەگرێت.
PM:06:23:29/06/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت