یادی 100 ساڵەی لە سێدارەدانی شێخ سەعیدی پیرانە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ 100 ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران لە شاری دیاربەکری باکووری کوردستان تێدەپەڕێت، کە یەکێک بوو لە کەسایەتییە بەهێزەکانی باکووری کوردستان و لە شێخانی نەقشبەندی بوو.
لە 13ی شوباتی ساڵی 1925 ژمارەیەک سەرباز ویستیان هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی شێخ سەعید لە پیرانی دیاربەکر دەستگیر بکەن، بەڵام ئەمە پلانێکی دەوڵەت بوو بۆ تەقینەوەی راپەڕینەکە پێش وادەی خۆی، کاتێک شێخ سەعید ئەو کەسانەی رادەست نەکرد، شەڕ هەڵگیرسا دواتر شێخ سەعید بوو بە ڕابەری ئایینی و نەتەوەیی راپەڕینەکە.
دواتر شێخ سەعید و هاوڕێکانی ڕاپەڕینێکیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی ئەنجامدا، بەڵام ئەم راپەڕینە سەرکەوتوو نەبوو، لە 29ـی حوزەیران شێخ سەعیدی پیران و 46 لە هاوڕێیانی لەسێدارەدران، تاوەکو ئێستاش گۆڕی ئەوان دیارنییە و بەڵگەنامەکانی دادگایکردنیان دیار نییە.
شێخ سەعید یەكێكە لە شێخە دیارەکانی نەقشبەندی. لە پاش مردنی باپیرەی شیخ عەلی، باوكی ناوچەی پاڵووی بەجێهێشتووە و ڕووی كردووەتە شاری خنیس. شێخ سەعید خوێندنی ئاینی لەو شارە تەواو كردووە، پایە و ڕیزی كۆمەڵایەتی شێخ و زیرەكی و لێهاتوویی و دەوڵەمەندی هۆی سەرەكی بووە، بۆ ئەوەی كۆمەڵەی سەرخۆبوون پێوەندییەكی ڕاستەوخۆ و پتەو بە شێخ سەعیدەوە بكات.
PM:05:57:29/06/2025
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت