توانا عوسمان: ئێران بەرامبەر بە عێراق و هەرێمی کوردستان بەهێزە


وێستگەنیوز-

توانا عوسمان، نووسەر و رۆژنامەنووسی سەربەخۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، "ئەگەر ئێران لەمەولا بەرامبەر بەئیسرائیل و ئەمەریکا لاواز بێت ئەوا هەر بەرامبەر بەعێراق و هەرێمی کوردستان بەهێزە".


ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێران لە خراپترین حاڵەتدا بە ئێمەی کورد دەوێرێت، بۆیە واباشە کورد لە هەرێمی کوردستاندا لە سەنگەری دژدا نەبێت، چونکە هەڵکەوتەی جوگرافیمان وایە کەلە ریزی پێشەوەی سەنگەرین و سەندەویچی ململانێکانین".

ئەوەشی نووسیوە، سەرەتای شەڕی ئیسرائیل و ئێران، فیتنەی زۆرکرا، حزبوڵای عێراق بە بەیاننامەی فەرمی، هەرێمی کوردستانی تۆمەتبارکرد بەوەی هاوکاری هێرشەکانی کردووە، چەند کەناڵێکی نزیکی حەشدی شەعبیش دەستی تۆمەتیان بۆ سلێمانی و هەولێر درێژکرد، بەڵام سێهەم ڕۆژی شەڕەکە پەیوەندی تەلەفۆنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەگەری لێدانی هەرێمی کوردستانی دوورخستەوە "تا ئێستاش تارمایی تۆڵەی ئێران لەئارادا ماوە".

دەشڵێت، "پرسیارەکە ئەوەیە، نێچیرڤان بارزانی کە کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ ڕەهبەری باڵای ئێران هەیە و کاریگەری لەسەر سوڵتان ئاردۆگان و موسیۆ ماکرۆن هەیە، بۆ کاریگەری لەسەر بارزانی باوک و سەرکردەی حیزبە ناوخۆییەکانی هەرێم نییە؟، بە تایبەت کە وردە وردە ڕوونبۆتەوە ناکۆکی ناوخۆیی کورد مەترسیدارترە لەهەڕەشە دەرەکییەکان".


PM:10:23:27/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت