شوان کەلاری: بە ئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو رێککەوتن لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت


وێستگەنیوز-

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە ئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو رێککەوتن لەبارەی نەوت و مووچەوە دەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی 27ی حوزەیرانی 2025، شوان کەلاری، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، "لەو دانیشتنانەی لەنێوان شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان و بەغدا کراوە، لێکتێگەیشتنی باش دروستبووە و بە ئەگەری زۆرەوە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، رێککەوتن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و ناردنی مووچە دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆمپانیاکانی بواری نەوت دەڵێن پێویستە گرەنتی هەبێت کاتێک ئەو نەوتەی هەناردەی دەکەین کۆمپانیای سۆمۆ شایستەکانمان لە کاتی خۆی بۆ خەرج بکات، کۆمپانیاکان دەترسن شایستەکانیان وەک مووچەی فەرمانبەرانی لێ بێت بۆیە بێ متمانەیی هەیە، بەڵام هەردوولا نزیکن لەوەی ئەمە چارەسەر بکرێت".

شوان کەلاری وتیشی، "هاوکات لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی هەوڵی جدی هەیە بۆ ئەوەی کێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بکرێت".


PM:09:10:27/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت