وتەبێژی دەم پارتی:پێویستە هەموو میکانیزمە پێویستەکان بۆ پرۆسەی چەکدانان رێکبخرێت


وێستگەنیوز-

وتەبێژی دەم پارتی رایدەگەیەنێت، پێویستە چەکەکان بە تەواوی دابندرێن، ئاماژە بەوەشکرد، کۆدەنگییەکی گشتی لایەنەکان هەیە لەبارەی پرۆسەی چەکدانان.


ئەمڕۆ هەینی 27ی حوزەیرانی 2025، ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "پێویستە چەکەکان بە تەواوی دابندرێن و هەموو میکانیزمە پێویستەکان بۆ ئەم پرۆسەیە بەبێ هیچ دواکەوتنێک رێکبخرێت".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئاماژە بۆ کۆدەنگییەکی گشتی لایەنەکان هەیە لەبارەی پرۆسەکە، بەڵام پێویستییان بە پێشهات و کاری کردەییە کە پشتگیری لە پرۆسەکە بکات".

جەختی لەوەشکردەوە، "کۆمەڵگە پێویستی بە دیموکراسی هەیە و بەبێ گوێدانە ئەوەی بەکام زمان قسە دەکات، پێویستیە هەمووان هەست بە دادپەروەری بکەن".

وتەبێژی دەم پارتی لەبارەی دۆسیەی کۆبانێ وتی، "ماوەی تانەدان سنووردارە، 32 هەزار و 630 لاپەڕە دەرکەوتووە، ئەگەر بیانتوانی پاساوێکی یاسایی بدۆزنەوە، ئەوا ئەم پاساوە یاساییەیان دەنووسی بەبێ ئەوەی پێویستیان بە 32هەزار و 630 لاپەڕە بێت، ماوەی تانەدان تەنیا هەفتەیەکە، بەڵام تەنیا بۆ خوێندنەوەی پێویستی بە 90ڕۆژە".

ئاماژەی بەوەدا، "بڕیاری دادگا دژی هەموو پرەنسیپەکانی ئەم وڵاتە و ئێمەیە، تەنانەت دژی بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسییە و پێویستە دیموکراسی لە تورکیا بەرقەرار بێت".


PM:03:57:27/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت