کەشناسی: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە


وێستگەنیوز_

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەین بڵاوکردەوە و دەڵێت: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە و لە سەرجەم هەرێم دەگەنە سەروو 40 پلەی سیلیزی.

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی دیکە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزتر دەبنەوە.

هاوکات، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن:

هەولێر :  43 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی

دهۆک :  42  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :44 پلەی سیلیزی

سۆران :  43 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان :46 پلەی سیلیزی


PM:02:13:27/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت