بە بڕیارێکی ئەمنی چوونی خەڵک بۆ پێنج ناوچەی شرناخی باکووری کوردستان قەدەغە کرا
وێستگەنیوز_
لە سنووری پارێزگای شرناخی باکووری کوردستان، چوونی خەڵک بۆ پێنج ناوچەی سەر بە شارۆچکەی باسا بۆ 9 رۆژ قەدەخە کرا. بڕیارەکە بەپێی یاسای سەربازی راگەیەندراوە.
پارێزگای شرناخ دەڵێت، پێنج ناوچەی سەر بە شارۆچکەی باسا، وەک ناوچەی ئەمنیی تایبەت ناسێندراون و بۆ ماوەی 9 رۆژ هاتووچۆی خەڵک بۆیان قەدەغەیە.
بڕیاری قەدەغەکردنەکە رۆژی 27ـی حوزەیرانی 2025 دەستیپێکردووە و تاوەکو 5ـی تەمموزی 2025 بەردەوام دەبێت.
هەروەها بە وتەی پارێزگای شرناخ، "بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، دەستەبەرکردنی سەلامەتیی گشتی، رێگری لە تاوان و پاراستنی ماف و ئازادییەکانی دیکە، ئەو ناوچانە وەک ناوچەی ئەمنیی تایبەت راگەیێندراون" و داوای لە خەڵکی کردووە بۆ پاراستنی سەلامەتیی خۆیان، پابەندی بڕیارەکە بن و سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن.
AM:09:30:27/06/2025
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت