حیزبی شیوعی كوردستان: بەداخەوە هێزە دەسەڵاتدارەكان لە بری گوێگرتن لە داواكاری هاوڵاتیان دەیان رۆژنامەوان و هاوڵاتییان دەستگیركرد
وێستگەنیوز_
حزبی شیوعی کوردستان دوای کۆنگرە و هەڵبژاردنی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی نوێی سیاسی حزبەکە، لە یەکەم راگەیەندراویدا دەڵێت: بەداخەوە هێزە دەسەڵاتدارەكان لە بری گوێگرتن لە داواكاری هاوڵاتیان دەیان رۆژنامەوان و هاوڵاتییان دەستگیركرد.
مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت: "لە كاتێكدا ماوەی دوومانگە مووچەی هەزاران مووچەخۆر دابەشنەكراوە ئەوەش پێشێڵكردنی سەرەتاییترین مافە ئابورییەكانی فەرمانبەران و خانەنشینانە، مافی هاوڵاتیانە لە رێگەی خۆپیشاندان ودەڕبرینی نارەزایی مەدەنیانە داوای ڕەوای خۆیان بخەنەڕوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەداخەوە هێزە دەسەڵاتدارەكان لە بری گوێگرتن لە داواكاری هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی بەرپرسیارەتیان، دەیان رۆژنامەوان و هاوڵاتی كە بەشێكیان لە هاورێیانی حزبمان بوون لە شاری سلێمانی بۆ ماوەیەك دەستگیركردووە و چەندین پێشێڵكاریان دژ بە ئازادی ڕادەربڕین ئەنجامداوە".
حزبی شیوعی كوردستان سەركۆنەی "دەستگیركردن و پێشێلكارییەكان" دژ بە ئازادی ڕادەربرێن دەكات، بە ئەركی دەسەڵاتی هەرێمی دەزانێت مووچەی مووچەخۆران دابین بكا و پارێزگاریش لە مافی ئازادی ڕادەربرین بكات.
PM:11:07:26/06/2025
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت