عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی-یه‌وه عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی ده‌ستگیر كرا.
هاوكات هه‌ریه‌ك له غالب محه‌مه‌د و رێبوار كه‌ریم ئه‌ندامانی ره‌وتی هه‌ڵوێست ده‌ستگیركران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و سێ كه‌سه ئه‌وه بووه كه ویستوویانه به‌ره‌و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له به‌رده‌ن په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی بڕۆن.
هاوكات میدیای ره‌وتی هه‌ڵوێست بڵاویكرده‌وه كه "هێزێکی زۆری ئەمنی هەڵیانکوتایە سەر بینای ڕەوتی هەڵوێست و هەر یەک لە دکتۆر غالب محمد و دکتۆر ڕێبوار کەریم و عەلی حەمەساڵح دەستگیرکران".
AM:10:51:26/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 10348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت