"پیلانی شێواندنی ئارامی سلێمانی شکستی هێنا"
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی له پارێزگای سلێمانی تایبه‌ت به وێستگه‌ی راگه‌یاند كه پیلانێك هه‌بوو له‌نێوان خۆپیشاندانی مامۆستایان ته‌قه‌كرێت و دۆخی سلێمانی تێكبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئاشكرابوونی، پیلانی شێواندنی ئارامی سلێمانی شکستی هێنا".
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی له پارێزگای سلێمانی تایبه‌ت به وێستگه‌ی راگه‌یاند كه پیلانێك هه‌بوو له‌نێو خۆپیشاندانی مامۆستایان ته‌قه‌كرێت و دۆخی سلێمانی تێكبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئاشكرابوونی، "پیلانی شێواندنی ئارامی سلێمانی شکستی هێنا".
سه‌رچاوه باڵا ئه‌منییه‌كه وتی كه "به‌رنامه هه‌بوو له‌نێو خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی مامۆستایان‌دا ته‌قه بكرێت و پشێوی دروست بكرێت و دۆخی ئه‌منی سلێمانی تێكبدرێت".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌م كاره هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به مامۆستایانه‌وه نه‌بووه و نییه، به‌ڵكو لایه‌نێك به به‌رنامه ویستوویه‌تی ئه‌نجامی بدات".
روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌م زانیارییانه‌مان به ده‌قیقی پێگه‌یشتووه، ته‌نانه‌ت جۆر و شێوازی تێكدانه‌كه‌شمان پێگه‌یشتووه كه لایه‌نێك ده‌یویست له‌ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه ته‌قه بكات و خه‌ڵك بكوژرێت و دۆخی ئارامی و ئاسایشی سلێمانی تێكبدات".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "دوای دڵنیابوونه‌وه له زانیارییه‌كان و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیاندا، هێزه ئه‌منییه‌كانمان راسپارد كه له‌به‌ر دۆخی ئارامی سلێمانی، به هیچ جۆرێك ئه‌و خۆپیشاندانه ئه‌نجام نه‌درێت تا چی تر مامۆستایان نه‌بنه قوربانی دۆخی خراپی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، "ده‌ستگیركردنی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه ئه‌وان سووربوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه ئه‌نجام بده‌ن بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه ئاگاداری ئه‌و به‌رنامه و پیلانه بن كه دژی ئه‌وان و ئارامی شاری سلێمانی داڕ‌ێژرابوو".
دووپاتیشیكرده‌وه كه "له‌به‌ر ئه‌و دۆخه ناهه‌موار و ئه‌و به‌رنامه و پیلانه نه‌بێت، هه‌رگیز شاری سلێمانی رێگری له هیچ خۆپیشاندانێكی مامۆستایان نه‌كردووه و له رابردوودا چه‌ندین خۆپیشاندانی گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه و هێزه ئه‌منییه‌كان پارێزه‌ری مامۆستایان و خۆپیشانده‌ران بوون".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێشتریش كه له لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منیی سلێمانییه‌وه مۆڵه‌تی خۆپیشاندان نه‌درا و به مامۆستایان راگه‌یه‌ندرا كه دۆخه‌كه هه‌ستیاره، مه‌به‌ست له هه‌ستیاری دۆخی نێوده‌وڵه‌تی و شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران نه‌بوو، به‌ڵكو زانیاری سه‌ره‌تایی سه‌باره‌ت به پیلانی تێكدانی شار هه‌بوو كه دواتر زانیارییه‌كان پشتڕاست كرانه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه "هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن به‌خه‌یاڵ پیلانی ئه‌وه‌یان هه‌بوو له‌رٍێی تێكدانی ئارامی شاره‌وه مه‌رامه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، هۆكاری رێگریكردنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ش له خۆپیشاندانی مامۆستایان ته‌نها بۆ شكستپێهێنانی ئه‌و پیلانه بووه كه بۆ شێواندنی ئارامی سلێمانی داڕ‌ێژرابوو و خۆشبه‌ختانه شكستی هێنا".
AM:10:25:26/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 3816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت