بەرەی گەل: دەستگیرکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران ئەوپەڕی ترسی دەسەڵاتە لە خەڵک
وێستگەنیوز-
بەرەی گەل لەبارەی دەستگیرکردنی بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دەستگیرکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران ئەوپەڕی ترسی دەسەڵاتە لە خەڵک".
ئەمشەو چوارشەممە 25 حوزەیرانی 2025، بەرەی گەل رایگەیاند، "سەرکۆنەی دەستگیرکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەین. ئەمانە داواکاری مەدەنی بەگوێی دەسەڵاتدا دەدەن، دەستگیرکردنیان و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن دۆخەکە بەرەو نائارامی دەبات، دەسەڵات بەم هەنگاوەی ناتوانێت دەنگ و رەنگی ئەوانە خامۆش بکات کە نوێنەرایەتی سەدان هەزار مووچەخۆری کوردستان دەکەن".
ئاماژەی بەوەکرد، "دەسەڵات لەبری دابینکردنی مووچەکانیان مامۆستایان و فەرمانبەران دەستگیر دەکات، ئەمە ئەوپەڕی ترسە لە خەڵک و دەنگی ئەوانەی ئەم دەسەڵاتە خۆسەپێنەیان قبوڵ نییە".
PM:11:36:25/06/2025
ئهم بابهته 896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت