منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان خنکا
وێستگەنیوز-
بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە سنووری پارێزگای هەولێر منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە حەوزێکی ئاودا خنکا.
ئەمشەو چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، مندالێک لە سنووری سیدەکان سەر بە پارێزگای هەولێر کە لەدایکبووی سالی 2021ـە، لە حەوزێکی ئاودا خنکا.
ئاماژە بەوەکراوە، تیمەکانیان بە هاوکاری تیمی تەندروستی و ئەمبولانس، ئیستا تەرمی منداڵەکەیان بەرەو پزیشکی دادی سۆران رەوانە کردووە.
PM:10:04:25/06/2025
ئهم بابهته 640
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت