گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیپێکردەوە
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە هەموو عێراق راگیرا، دوێنێ دەستیپێکردەوە و ئەمڕۆش فڕۆکەخانەی سلێمانی یەکەم گەشتی ئەنجامدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى رایگەیاند، "دوای بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی عێراق بەڕووی جوڵەی فڕۆکەوانیدا ئێوارەی ئەمڕۆ 25ی حوزەیرانی 2025، یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەپێچەوانەوە ئەنجام درا".
ئاماژە بەوەشکراوە، "وابڕیارە هێڵە ئاسمانییەکانی تریش بەپێی پلانی خۆیان دوایی ڕێکخستنەوەی خشتەی گەشتەکانیان، گەشتە ئاسمانییەکانیان دەستپێبکەنەوە".
PM:09:37:25/06/2025
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت