بەرێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی هەولێر هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر رایدەگەیەنێت، سبەی دەوام ناکەن و هیچ مامەڵەیەک ئەنجام نادەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، هەر هاوڵاتییەک بۆ سبەی 26 حوزەیران نۆرەی ئەلیکترۆنی کردووە، پێویستە تا رۆژی یەکشەممە 29ی حوزەیران چاوەڕێبکات.
ئاماژە بەوەکراوە سبەینێ دەوامیان نییە و هیچ مامەڵەیەک ئەنجام نادەن تا هەفتەی داهاتوو، نۆرەی هاوڵاتییان دەگوازرێتەوە بۆ رۆژی یەکشەممە.
دەشڵێت، گۆڕانکاری و گواستنەوەی مامەڵەکان بۆ رۆژی یەکشەممە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هۆکارەی کە بەیانی پێنجشەممە پشووە و دەوام ناکرێت.
PM:09:02:25/06/2025
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت