وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی مووچەی مانگی شەشمان رادەستی بەغدا کرد
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانیان رادەستی بەغدا کردووە.
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".
ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەناردووە و ماوەی دوو مانگە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە.
PM:05:34:25/06/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت