شاسوار عەبدولواحید بۆ مەسرور بارزانی: سوپاسی خۆڕاگری هاوڵاتییان مەکەن


وێستگەنیوز-

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەڵامی قسەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەداتەوە و دەڵێت، "سوپاسی خۆڕاگری هاوڵاتییان مەکەن، بەڵکو سوپاسی بنەماڵە و کۆمپانیاکانتان بکەن کە ملیاران دۆلاری هاوڵاتییانیان دزیوە و بەوان بڵێن ئەو پارانە بگەڕێننەوە و مووچەی پێ دابەش بکەن".


ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، دوای ئەوەی مەسرور بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، "سوپاسی خۆڕاگری هاوڵاتییانی هەرێم دەکەم"، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی قسەکانی مەسرور بارزانی رایگەیاند، "سوپاسی خۆڕاگری هاوڵاتییان مەکەن، بەڵکو سوپاسی بنەماڵە و کۆمپانیاکانتان بکەن کە ملیاران دۆلاری هاوڵاتییانیان دزیوە و بەوان بڵێن ئەو پارانە بگەڕێننەوە و مووچەی پێ دابەش بکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پارتی و یەکێتی دەستیان بەسەر داهاتی نەوت و ناوخۆدا گرتووە و حکومەتی ماوەبەسەرچووەکەشیان 441 ملیار دیناری مووچەی مانگی 12ی 2024ی لایە و دابەشی ناکات".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی وتی، "سوپاسی بنەماڵە و کۆمپانیاکانتان بکەن کە ملیاران دۆلاری خەڵکیان بردووە و 34 ساڵە خەڵک خۆڕاگربووە بەرامبەر دزیەکانی پارتی و یەکێتی".

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتیشی، "پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وتم ئەگەر خەڵک دەنگنەدات پارتی و یەکێتی دەردەچنەوە بۆ ئەم هەڵبژاردنەش هەرکەسێک وتی هەڵبژاردن سوودی نییە سەربە دەسەڵاتە و داواشیکرد هاوڵاتییان مانگی 11 دەنگبدەن و نەوەی نوێ بکەن بە نوێنەرتان بۆ ئەوەی سەرجەم کێشەکان چارەسەربکەن".

ئەوەشی خستەڕوو، " پارتی و یەکێتی لە هەڵبژاردن دەربچنەوە دۆخی خەڵک سەد هێندەی ئێستا خراپتر دەبێت".


PM:04:24:25/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو