ڕێباز حەملان: بە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە


وێستگەنیوز_

ڕێباز حەملان دەڵێت، بە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی 6ـی 2025، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بە ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییانەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و یاسای بودجە جێبەجێ کردووە، بەڵام ئەوە بەغدایە کە پابەند نەبووە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، مووچە بە بڕیاری هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە، ڕاگیراوە و پرسەکە تێکەڵی کێشە سیاسییەکان کراوە، ئەگەر نا حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی جێبەجێ کردووە. 

ئەوەشی خستە ڕوو، لیستی مووچەی مانگی شەش لە لایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، بەوهیوای بەغدا مووچەکە خەرج بکات و هیچ بەربەستێک لە بەردەمیدا دروست نەکات.


PM:03:43:25/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو