هەردی سەڵاح: چیتر پێویست ناکات لە سلێمانی رێگا بدرێت حزبی تر دروستبکرێت و دەنگی پێ لەت لەت و لاواز بکرێت
وێستگەنیوز_
هەردی سەڵاح دەڵێت، حیزب و خۆپیشاندان زیاد لە پێویست لە سلێمانی رێگەیانپێدراوە، بەڵام ئەنجامی نەبووە، چونکە بڕیارەکان لە هەولێرەوە دەدرێن.
هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی دادوەری و هەموو وەزارەتەکان لە هەولێرن، چارەسەریش هەر لەهەولێرە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەر ئەو هۆکارە، "چیتر پێویست ناکات لە سلێمانی رێگابدرێت حزبی تر دروستبکرێت و دەنگی سلێمانی پێ لەتلەت و لاواز بکرێت، خۆپیشاندانی دیکە بکرێت و ژیانی خەڵکی پێتێکبدرێت و ئەنجامیشی نەبێت".
دەشڵێت، حزبیش و خۆپیشاندانیش زیاد لە پێویست لە سلێمانی رێگەی پێدراوە و رێزیان لێگیراوە و لە سەر ئاستی سەرۆکی یەکێتی و کاک قوباد سەردانیان کراوە، بەڵام ئەنجامی نەبووە، چونکە بڕیارەکان لە هەولێرەوە دەدرێن، بۆیە ئیتر دەبێت ئەوانەی حزب دروست دەکەن و خۆپیشاندان دەکەن لەهەولێرەوە دەستپێبکەن.
PM:02:29:25/06/2025
ئهم بابهته 520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت