وەزیری دادی عێراق: لیژنەیەک بەدواداچوون بۆ ئازادکردنی ئەو زیندانییانە دەکات کە یاسای لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی حوزەیرانی 2025، وەزیری دادی عێراق فەرمانی کرد بە دروستکردنی لیژنەیەکی یاسایی بۆ خێراکردنی مامەڵەی ئازادکردنی ئەو زیندانییانەی کە یاسای لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە.
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بڕیاریدا بە دروستکردنی لیژنەیەکی وەزاری، بە سەرۆکایەتیی هۆبەى یاسایی لە فەرمانگەى چاکسازییەکان، بۆ بەدواداچوونی دۆسییەی ئازادکردنی ئەو ئەو زیندانییانەی، کە یاسای لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە، لەگەڵ خێراکردنی پرۆسەی ئازادکردنی زیندانییەکان.
لە راگەیەندراوێکى وەزارەتی دادی عێراقدا هاتووە، بەشێک لە رێکارەکانی ئازادکردنى ئەو زیندانییانەى یاساى لێبووردنى گشتى دەیانگرێتەوە گیراوەتەبەر، لەڕێگەى سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاریی، لەنێوان بەشەکانی چاکسازیی وەزارەتەکەیان لەگەڵ ئەو فەرمانگانەى پەیوەستن بە ئازادکردنی زیندانییەکان و ئامادەکردنیان.
PM:02:25:25/06/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت