فراکسیۆنی نەوەی نوێ: پارتی و یەکێتی دوو هێزی دز و شکستخواردوون کە باکیان بە ژیان و گوزەرانیی هاوڵاتیان نییە
وێستگەنیوز_
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان بەگشتیی و مووچەخۆران چاوەروان بوون حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەسەر دابەشکردنی مووچە بڕیاربدات، بەڵام سەرۆکی حکومەتە ماوەبەسەرچووەکە جارێکی تر شکستی خۆی و جێگرەکەی سەلماندەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی حوزەیرانی 2025، فراکسیۆنی نەوەی نوی لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "قسەکانی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو جارێکی تر سەلماندی کە پارتی و یەکێتی دوو هێزی دز و شکستخواردوون و هیچ باکیان بەژیان و گوزەرانیی هاوڵاتیان نییە و پارەی داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆیان زۆر لا گرنگترە لە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و مووچەخۆران."
ئاماژەی بەوەشکردووە. "لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان بەگشتیی و مووچەخۆران چاوەروان بوون حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەسەر دابەشکردنی مووچە بڕیاربدات، بەڵام سەرۆکی حکومەتە ماوەبەسەرچووەکە جارێکی تر شکستی خۆی و جێگرەکەی سەلماندەوە و دەڵێت مووچەمان پێ نادرێت لەگەڵ ئەوەی 23 تریلیۆن دیناریان لەبەردەستدایە لە داهاتی ناوخۆ و نەوت".
فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت: "پارتی و یەکێتی هەموو هەوڵێکیان تەنها بۆ پڕکردنی گیرفانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و حزبەکانیانە، ئەگەرنا بەپێچەوانەی قسەکانی سەرۆکی حکومەتەوە داهاتی ناوخۆ و پارەی نەوت زۆریشی زیادە بۆ دابەشکردنی مووچە".
PM:02:06:25/06/2025
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت