ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاری دا 6 مانگ مۆڵەت دەداتە بزووتنەوەی گۆڕان
وێستگەنیوز_
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ بەستنی کۆنگرە 6 مانگ مۆڵەت دەداتە بزووتنەوەی گۆڕان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایاگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی 24ی ئەم مانگە کۆبووەوە و بڕیاری دا 6 مانگ مۆڵەت بدرێتە بزووتنەوەی گۆڕان، تاوەکو کۆنگرەی گشتیی حیزبەکە ببەستێت.
بڕیارەکە لە رۆژی دەرچوونیەوە دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە. بەگوێرەی بڕیارەکە، دوای تەواوبوونی رێژەی یاسایی لە کۆی گشتیی ئامادەبووان، بڕیارەکانی کۆنگرەکە بە زۆرینەی رەهای ئامادەبووان پەسند دەکرێت.
بزووتنەوەی گۆڕان بووەتە دوو ئاراستە، یەکێکیان بە گۆڕانی گردی زەرگەتە و ئەوی دیکە بە گۆڕانی کوردسات دەناسرێت. هەردوو ئاراستەکەی گۆڕان، ناکۆکییان لەسەر دەستووری بزووتنەوەکە هەیە؛ لە گردەکە دەڵێن، بەپێی دەستوورەکەیان نابێت لە کۆنفرانس رێکخەر هەڵبژێردرێت، ئاراستەکەی دیکەش دەڵێن، مەرجی کۆمیسیۆنە رێکخەر هەڵبژێردرێت.
PM:12:59:25/06/2025
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت