کەشناسیی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
وێستگەنیوز_
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلەکانی گەرما لە تەواوی هەرێم لە سەروو 40 پلەی سیلیزییەوە دەبن.
ئەمرۆ چوارشەممە 25ـی 6ـی 2025، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا.
ئەوەشهاتووە، سبەی پلەکانی گەرما 1 بۆ 2پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم جۆرە دەبن:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
AM:11:15:25/06/2025
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت