لاهور شێخ جه‌نگی: له پێشی پێشه‌وه ده‌بین بۆ گۆڕانكاریی سه‌رتاسه‌ریی
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل رایگه‌یاند كه دۆخه‌كه گه‌یشتۆته قۆناغێك چیتر میلله‌ت به هێمنی داوای مافی خۆی ناكات، ده‌شڵێت: "له پێشی پێشه‌وه ده‌بین بۆ گۆڕانكاریی سه‌رتاسه‌ریی".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/6/24 له شاری سلێمانی، لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل پێشوازی له ده‌سته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی كرد به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردنیان بۆ خۆپیشاندانی هێمنانه و مه‌ده‌نی له‌پێناو داواكردنی مافی سه‌ره‌تایی و ڕه‌وای خۆیان كه خۆی له مووچه و شایسته داراییه‌كانیاندا ده‌بینێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، لاهور شێخ جه‌نگی رایگه‌یاند كه "ئێمه سوپاسگوزارین كه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان هه‌میشه له‌بری هه‌موو میلله‌ت پێشه‌نگ بوون بۆ داواكردنی مافه‌كانیان و له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بوون دژی ئه‌و هه‌موو ناهه‌قییه‌ی كه به‌رامبه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كرێت".
سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ڵ به ده‌سته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی وت "پێویسته داواكارییه ڕه‌واكانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران جێبه‌جێبكرێت".
وتیشی: "حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه دۆخه‌كه گه‌یشتۆته قۆناغێك چیتر میلله‌ت به هێمنی داوای مافی خۆی ناكات، به‌ڵكو خه‌ڵك كاردانه‌وه‌ی تری ده‌بێت به‌رامبه‌ر سه‌رانی ئه‌و حزبانه، ئه‌وكاته ئێمه‌ش له پێشی پێشه‌وه ده‌بین بۆ گۆڕانكاریی سه‌رتاسه‌ریی".
بڕیاره رۆژی پێنجشەممە ده‌سته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له شاری سلێمانی خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن بۆ داواكردنی مووچه كه نزیك ده‌بێته‌وه له دوو مانگ كه حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی دابه‌ش نه‌كردووه.
PM:06:40:24/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 3260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت