هه‌ردی سه‌ڵاح داواكاره هه‌رێم به‌ته‌واوی پابه‌ندی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بێت
وێستگه‌نیوز-
هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی داواكاره هه‌رێم به‌ته‌واوی پابه‌ندی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بێت، ده‌شڵێت: "11 ساڵ زیاتره مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان لێی ده‌دزرێ".
هه‌ردی سه‌ڵاح له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "11 ساڵ زیاترە مووچەی خەڵکی کوردستان لێی دەخورێ و لێی دەبرێ و لێی دەدزرێ".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "با یه‌ك ساڵیش ئه‌م ڕێگایه تاقی بكه‌ینه‌وه و به ته‌واوی پابه‌ندبین به‌بڕیاری دادگای فیدڕاڵی به ته‌وتینكردنی مووچه و ڕاده‌ستكردنی بڕی یاسایی له داهاتی نه‌ووتی و نانه‌وتی".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌گه‌ر كێشه‌ی مووچه‌ی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وكات هه‌موو بڕیارێك دژی به‌غدا كراوه بێت و یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ده‌ست له په‌رله‌مان بڕیاری خه‌ڵكی كوردستان ڕابگه‌یه‌نین ...".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 24ی حوزه‌یران بوو، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئایاری رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوودا بڕیاری دابه‌شكردنی مووچه‌ی له داهاتی ناوخۆ و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو كه حكومه‌تی عێراق ناردوویه‌تی و زیاتر له 400 ملیار دیناره، نه‌دا.
PM:04:43:24/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت